گێتی
ئەمەریكا جارێكیتر دەگەڕێتەوە ئەفغانستان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای چوار ساڵ بەسەر تێپەڕبوونی كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە ئەفغانستان، ئێستا ئەمەریكا دەیەوێت جارێكیتر بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەكە.
ئەمڕۆ هەینی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ كیر ستارمەر، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند''دەمانەوێت هێزەكانمان بگەڕێنینەوە بۆ بنكەی ئاسمانی باگرام لە ئەفغانستان، چونكە ئەو بنكەیە شوێنێكی ستراتیژی هەیە بەهۆی ئەوەی كە دەكەوێتە نزیك چین".
وتیشی"هەرچەندە ئەو بنكە ئاسمانییە مێژوویەكی دێرینی هەیە و لەلایەن یەكێتی سۆڤیەتەوە دروستكراوە،بەڵام لە ساڵی 2001ـەوە تا كاتی كشانەوەی هێزەكانمان لە ساڵی 2021، بنكەی سەرەكی هێزەكانی ئەمەریكا بووە لە ئەفغانستان".
پێشتریش سەرۆكی ئەمەریكا جارێكیتر باسی لە گەڕانەوەی هێزەكانیان بۆ هەمان بنكە كرد، بەڵام لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە خواستەكەی رەتكرایەوە، چونكە لە ساڵی 2021ـەوە كە هێزەكانی ئەمەریكا لە ئەفغانستان كشانەوە تا ئێستا بنكەكە لە ژێر دەسەڵاتی بزوتنەوەكەدایە.
ئ پ
بیروڕا



