عیراقی
رێژەی 50%ی کاغەزەکانی دەنگدان چاپكراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق ئاشکرایکرد زیاتر لە 24 ملیۆن کاغەزی دەنگدانیان بۆ هەڵبژاردنی گشتیی و تایبەتی پەرلەمانی عیراق چاپکردووە و رێژەی 50%ی کاغەزەکان لە ئیمارات تەواو بووە.
جومانە غلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند "22 ملیۆن و 45 هەزار و 200 کاغەزیان بۆ دەنگدانی گشتیی و یەک ملیۆن و 509 هەزار و 300 کاغەزی تر بۆ دەنگدانی تایبەت چاپ دەکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کاغەزەکان بەپێی ستانداردە ئەمنییەكان و رەنگی تایبەت كە بە ئامێر و تاقیكردنەوەی تایبەت نەبێت ناتوانرێت دەستنیشان بكرێت ئامادە دەکرێن کە رێگری لە كۆپیكردن دەکات".
ئەوەشی خستەڕوو "ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی گشتیی گەیشتووەتە 20 ملیۆن و 63 هەزار و 773 كەس و ژمارەی ناوەندەكانی دەنگدانی گشتیش لە هەشت هەزار و 703 ناوەند پێکهاتووە".
ب ح

بیروڕا