عیراقی

ئەنجومەنی دەوڵەت کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی دەوڵەت کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا-

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی دەوڵەت کۆببێتەوە و بڕیار لە  چارەسەرکردن و یەکلاییکردنەوەی داهاتە نانەوتییەکان لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا بدات.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاندووە "نوێنەری هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت بەشدار دەبێت، پێشبینی دەکەن بڕیاری لەسەر ناردنی مووچەی مانگەکانی (7 و 8)ی مووچەخۆران بدرێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا رێککەوتنی سێ لایەنەی هەرێم و بەغدا و کۆمپانیا نەوتییەکان، بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت واژۆ بکرێت، لە ئەگەری رێککەوتن لەسەر داهاتە نانەوتییەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، کۆتایی بە قەیرانی دواکەوتنی مووچە دێت.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan