عیراقی
وەڵامەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت 17 لاپەڕەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد وەڵامەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت بریتیە لە 17 لاپەرە و بە نووسراوی فەرمی دراوەتە نووسینگەی سەرۆکی حکومەت و ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیران.
کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "وەڵامەکە یەکلاکەرەوە نییە و بەشێوەیەکی لاستیکی و شیکردنەوەی دوورو درێژ نوسراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەگەر تاوەکو رۆژی سێشەممە رێکەوتنە سێیقۆڵییەکەی نێوان هەرێم و بەغدا و کۆمپانیاکان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم واژۆ بکرێ، کێشەی داهاتی نانەوتی چارەسەرکردنی ئاسان دەبێت چونکە کێشە سەرەکییەکە نەوتە".
ئەوەشی خستەڕوو "وەڵامەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدرال گفتوگۆ لەبارەی بژاردەی تر دەکرێ لەسەر چارەسەرکردنی داهاتی نانەوتی کە رەنگە بریتی بن لە رادەستکردنی 120 ملیار یان نیوەی کۆی داهاتی نانەوتی، کە حکومەتی هەرێم پێی رازی نییە".
باسی لەوەشکرد "رێکەوتنی سێیقۆڵی هەناردەی نەوتی هەرێم ئامادەیە و هەرسێ لا لەسەر ناوەرۆکی گرێبەستەکە رێککەوتوون و تەنها واژۆ کردنی ماوە ئەگەر هیچ گرفتێک دروست نەبێت".
وتیشی "هەرێم کۆی بەرهەمی ئێستای نەوت کە زیاتر لە 230 هەزار بەرمیلە 180 هەزار دەداتە سۆمۆ و کۆمپانیاکانیش دەتوانن لە حاڵەتی سەرپێچی گرێبەستەکە پەنا ببەنە بەر دەرگای ناوبژیوانی پاریس".
ب ح

بیروڕا