عیراقی
مالیکی هۆشداریی دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاشکرایکرد ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامنەدرێت مەترسییەکی گەورە روودەدات.
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند "سندوقەکانی دەنگدان، دەرگا بەڕووی دیکتاتۆریەت و رەگەزپەرستی و تائیفەگەری و پەراوێزخستن دادەخەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەنگی دەنگدەران دیاری دەکات کە ئایا حکومەتی ئێستا لە دەسەڵاتدا دەمێنێتەوە یان دەگۆڕدرێت، هیچ بەندێک لە دەستووردا نییە بە ناوی حکومەتی فریاکەوتن".
ئەوەشی خستەڕوو " دەوڵەتی یاسا و بەشێک لە هێزە سیاسییەكان پێداگربوون لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن، چونکە هەڵبژاردن ئەو دەروازەیەیە لە رێگەیەوە حکومەت و پەرلەمان پێکدەهێنرێت".
ب ح

بیروڕا