عیراقی

ئەمڕۆ چارەنووسی شەش مووچەكە یەكلایی دەكرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ چارەنووسی شەش مووچەكە یەكلایی دەكرێتەوە


مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئەیلول، بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق كۆدەبێتەوەو چەند پرسێكی گرنگی تایبەت بە هەرێمی كوردستان و عیراق بە تایبەت پرسی مووچە یەكلایی دەكاتەوە.

لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا، ئەنجوومەنی وەزیران راپۆرتی ئەنجوومەنی دەوڵەت سەبارەت بە داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان و رێكەوتنە سێقۆڵییەكە تاوتوێ‌ دەكات و چارەنوسی ئەو شەش مووچەیەش یەكلاییدەكاتەوە كە كە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان چاوەڕوانن تا كۆتایی ئەمساڵ وەریبگرن.

راپۆرتەكەی ئەنجوومەنی دەوڵەت  لە 21 لاپەڕە پێكهاتووە و بۆچوونی ئەنجوومەنەكەی سەبارەت بە داهاتی باج، رسووماتی فیدراڵی، داهاتی دەروازە سنوورییەكان، پترۆدۆلار و باجی گومرگی بەپێی یاسای بودجە و كارگێڕی دارایی تێدا خراوەتەڕوو. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan