عیراقی
رێكەوتنە سێقۆڵییەكە شكستیهێنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەشێك لە كۆمپانیاكانی نەوت مەرجی نوێیان بۆ رێكەوتن داناوە و نایانەوێت بچنە ژێرباری ئەو رێكەوتنە سێقۆڵییەی كە هێشتا ئیمزا نەكراوە بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە، گەورەترین بەرهەمهێنەری نێودەوڵەتیی نەوت كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكات كۆمپانیای (دی ئێن ئۆ)ی نەرویجی و گەنەڵ ئێنێرجی هاوبەشیەتی كە هیچكامیان تا ئێستا بە مەرجە پێشنیازكراوەكانی رێكەوتنەكە رازی نەبوون.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە دوێنێ وا بڵاوكرایەوە كە رێكەوتنێكی سێقۆڵی لە نێوان عیراق و هەرێم و كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم واژۆ كراوە بۆ دەستپێكردنەوەی هەرناردەكردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە.
ئ پ
بیروڕا


