گێتی
سوپاى پاسدارانى ئێران كهوته حاڵهتى ئامادهباشی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانى ئێران رایگهیاند، هێزە چەکدارەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەک ئامادەیی هەیە و خۆى كۆكردووهتهوه.
سەرلەشکەر سەید عەبدولڕەحیم مووسەوی، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانى ئێران رایگهیاند "لەگەڵ سەرلەشکەر محەمەد پاکپوور فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران، جەخت لەسەر سیاسەتەکە گشتییەکانی دەسەڵات و توانای بەرگریی كراوهتهوه".
وتیشى "دوپات له بەرزکردنەوەی توانایی بەرگریی و ئۆپراسیۆنییەکان و ئامادەیی هەمەلایەنە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەهێزانە لەگەڵ هەر جۆرە هەڕەشە و سەربزێویەکی دوژمن كراوه".
ئهوهشى خستهڕوو "سیستەمی بەرگریی لەسەر ئامادەیی هەمەلایەنەی هێزە چەکدارەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەک ئامادهن، هاوئاهەنگی و یەکگرتوویی هێزە چەکدارەکان بەتایبەتی لە ئەرتەش و سوپا هۆی شکستی دوژمنانه، مسۆگەرکەری سەربەخۆیی، ئاسایش و یەکپارچەیی خاکە".
ع
بیروڕا



