ئابووری

نرحى دۆلار به‌رانبه‌ر دینارى عیراقى دابه‌زى

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرحى دۆلار به‌رانبه‌ر دینارى عیراقى دابه‌زى

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى دابه‌زینى تۆمارکرد.

ئیبراهیم غه‌غور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى دابه‌زینى تۆماركردووه‌ به‌راورد به‌ دوو هه‌فته‌ى رابردوو".

وتیشى "100 دۆلار بۆ 141 هه‌زار دینار دابه‌زیووه‌، كۆتایی هه‌فته‌ى رابردوو 100 دۆلار به‌ 141 هه‌زار و 750 دیناربوو".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ بانكى ناوه‌ندیی عیراق له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى 2023 تا ئێستا 100 دۆلار به‌ 132 هه‌زار دینار ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan