عیراقی
کاندیدێکی هاوپەیمانی سیادە کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشممە، کاندیدێکی هاوپەیمانی سیادەی سەر بە سوننەکان لە ناوچەیەکی بەغدا کوژرا.
میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە "بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەفا مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدادو کاندیدی هاوپەیمانی سیادە، لە ناوچەی تارمیە لە باکوری بەغدادی پایتەخت، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقیيەوە و کوژرا".
باس لەوە کراوە "لەکاتی سەردانێكی مەیدانی مەشهەدانی بۆ تارمیە رووداوەکە روویداوەو بە یەكەم پرۆسەی كوشتن دادەنرێت لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقدا، کە بڕیارە 11ی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت".
بەپێی قسەی شارەزایان، چەند رۆژێک دوای ئەوەی سەفا داوای کشانەوەی حەشدی شەعبی كرد، تیرۆر کرا.
ع
بیروڕا



