ئابووری
حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا داهاتى نانه‌وتى بۆ به‌غدا بنێرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم بڕیاریدا داهاتى نانه‌وتى بۆ مانگى هه‌شت ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، كه ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه باسكردنبووه له پێنج مووچه‌ى ئه‌مساڵ كه ماوه و تا ئێستاش فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم مووچه‌ى مانگى هه‌شتى وه‌رنه‌گرتووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم بڕیاریداوه داهاتى نانه‌وتى بۆ مانگى هه‌شت ره‌وانه‌ى به‌غدا بكرێت كه 120 ملیار دیناره.
ئه‌گه‌ر هه‌رێم سبه‌ینێ داهاتى نانه‌وتى بخاته سه‌ر حسابى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق، به‌غدا سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو به‌غدا پاره‌ى مووچه ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كات.
ع
بیروڕا



