کوردستانی

ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى: ده‌بێت دواى قسه‌ى ئۆجه‌لان بكه‌وین

مەودا میدیا - سلێمانی |


ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى: ده‌بێت دواى قسه‌ى ئۆجه‌لان بكه‌وین

مه‌ودا میدیا-

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی تورکیا "مه‌هه‌په‌" رایگه‌یاند، ئامانجی رەوتی ئاشتیی ئەخلاقییە و سیاسەت دەبێ بەپێی لێکگەیشتن بێت، ده‌شڵێت، تاقە پێوەری رەوتی نوێی ئاشتیی قسه‌كانى ئۆجه‌لانه‌ كه‌ له‌ كۆتایی مانگى دووى ئه‌مساڵ كردى.

دەوڵەت باخچەلی سەرۆک مه‌هه‌په‌ رایگه‌یاند "ئامانج ڕێبازێکە گرتوومانەتە بەر کە ئامانجێکی ئەخلاقییە و پێویستە سیاسەتیش لەو بوارەدا هاوبەش و هاوڕا بێت".

وتیشى "دەبێ خۆمان ببورین لە نابەرپرسایەتی و تاوانبارکردنی یەکتر، دەبێ بزانین هەموو شتێک بۆ تورکیا دەکرێت و ئەوانی سەرپێچی لەو باوەڕە دەکەن، لەباری ئەخلاقی، ویژدانی و سیاسییەوە بەرەوڕووی پاشهاتی قورس دەبنەوە".

باسى له‌وه‌شكرد "بانگەوازی عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان، تاقە پێوەڕی رەوا بۆ ئاشتی ده‌زانم، لە دەرەوەی بانگەوازی 27ی شوباتى ئه‌مساڵ، هەرچی وتراوە و پێشنیار دراوە، هیچ و ناڕەوایە و بانگەوازەکەی ئۆجەلان بۆ ئێمە بەردی بناغەی کارە و ئەوی بەپێی ئەو بناغەیە بجووڵێتەوە، مرۆڤێکی ژیرە".

ع
Qaiwan
Qaiwan