ئابووری
عەلی عەلاق: لابردنی سفرەکانی سەر دینار ئاسان نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری بانکی ناوەندی عیراق ئاشکرایکرد لابردنی سفرەکانی سەر دینار پێویستی بە کشانەوەی 100 ترلیۆن دینار دەبێت.
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عیراق راگەیاند "وەکو پرۆژەیەکی بەردەوام کار لەسەر لابردنی سفرەکانی سەر دینار دەکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بۆ لابردنی سفرەکان دەبێت 100 ترلیۆن دینار لە بازاڕەکان بکشێنیەوەو چاپی نوێی دینار بەبێ سفرەکان بخەنەڕوو".
ئەوەشی خستەڕوو "عیراق خاوەنی 170 تۆن زێڕە و بڕیاری لابردنی سفرەکانی سەر دیناریش جێبەجێکردنی قورسە لەئێستادا".
ب ح

بیروڕا