ئابووری
گوژمەیەکی تر لە پارەی گەنمی جووتیاران گەیشت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەغدا گوژمەیەکی تر لە شایستەی دارایی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2025، خستەسەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان و سبەینێ لە هەولێر دەست بەدابەشکردن دەکرێت و هەفتەی داهاتووش لە سلێمانی و دهۆک دەستپێدەکات،.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایگەیاند "بەغدا بڕی 15 ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ پارەی گەنمی جووتیاران رەوانەکردووە و بەپێی پارێزگاکان بەم جۆرەدابەشی دەکەن (شەش ملیار دینار بۆ سلێمانی، پێنج ملیار دینار بۆ هەولێر و چوار ملیار و 500 سەد ملیۆن دینار بۆ دهۆک)".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەپێی رۆژی رادەستکردنی گەنمەکانیان بۆ ئەو جووتیارانەی لە یەک تەن هەتاوەکو 50 تەنیان لێوەرگیراوە شایستەکان وەردەگرن، پاشان ئەوانەی بڕی زیاتریان رادەستکردووە وەریدەگرن".
ب ح

بیروڕا