ئابووری

جوانڕۆ محەمەد: دوو مووچەی ئەمساڵ دەفەوتێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


جوانڕۆ محەمەد: دوو مووچەی ئەمساڵ دەفەوتێت
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندەکانی دەکات لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەغدا شەڕی نەفەوتانی مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەران بکەن.

جوانڕۆ محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند "چارەنووسی مووچەی  مانگەکانی (11 و 12)ی ئەمساڵی فەرمانبەران لە مەترسیدایە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "حکومەتی عیراق مووچەی مانگەکانی ئەیلول (9) و تشرینی یەکەم (10)ی هەرێم لەگەڵ مووچەی مانگەکانی (11 و 12)ی فەرمانبەرەکانی خۆی دەنێرێت، بەمشێوەیە مووچەی مانگەکانی (11 و 12)ی فەرمانبەرانی هەرێم دەفەوتێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan