ئابووری

ئەمڕۆ 120 ملیارەكە دەنێردرێت و مووچەش دێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ 120 ملیارەكە دەنێردرێت و مووچەش دێت


مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ بڕی 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆی هەرێم رەوانەی بەغدا بكرێت و لە بەرامبەریشدا بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی كە سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ بڕی 48 ملیار دینار لە داهاتی سلێمانی رەوانەی هەولێر دەكرێت، بۆئەوەی لەگەڵ داهاتی هەولێر و دهۆك كۆبكرێتەوە و دواتریش رەوانەی بەغدا بكرێت". 

ئەوەش لە كاتێكدایە كە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق، پێشتر رایگەیاندبوو، "لە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێكین بۆ داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستان، بە شێوەیەك كە كاریگەریی لەسەر بەردەوامیی خەرجكردنی مووچە نەبێت".
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan