ئابووری
کۆمپانیای سۆمۆ: دەبێت سەرجەم کۆمپانیاكانی هەرێم نەوتەکانیان ڕادەستی ئێمە بکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
کۆمپانیای سۆمۆو وەزارەتی نەوتی عیراق، جەختیانکردەوە دەبێت نەوت بەرهەمهێنراوی هەرێم رادەستی سۆمۆ بکرێت و حكومهتى ههرێمیش پابهندبوونى به رێككهوتنهكه نیشانداوه.
له راگهیهندراوێكى کۆمپانیای سۆمۆ هاتووه "پابەندین بەڕێككەوتنەكەمان لەگەڵ حكومەتی هەرێم بۆ هەنارەكردنی نەوت و ئەو پرۆسەیە بەشێوەی ئاسایی بەڕێوەدەچێت، سەرەڕای بەربەستی لۆجیستی و سنورداریی توانای کۆگاکردن".
باس لهوهشكراوه "هەرێم پابەندبوونی خۆی بەبڕگەکانی رێککەوتنەکە نوێکردووەتەوە کە بەپێی ئەو رێککەوتنە، پێویستە هەموو کۆمپانیاكانی نەوت لەهەرێم، نەوت رادەستی سۆمۆ بکەن".
ئهوهش خراوهتهڕوو "بەردەوامین لەهەوڵەكانیان بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامی پرۆسەی بارکردن و پاراستنی رەوتی ناردنی نەوتی هەرێم بەبێ وەستان".
ههروهها "بەپێی ئەو رێککەوتنە پێویستە هەموو کۆمپانیاكانی نەوت لەهەرێم، نەوتە رادەستی سۆمۆ بکەن، جگە لەو بڕەی بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی لەهەرێم تەرخانکراوە بەپێی حوکمەکانی رێککەوتنی تایبەت بەم بابەتە".
ع
بیروڕا


