ئابووری
نرخى سێ‌و به‌رزبووه‌ته‌وه و له كڕین نایه‌ت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مساڵ نرخى سێ‌و به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه و به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ش ده‌ڵێت، له ئێران و توركیا گرانبووه و بۆ روسیاى هه‌نارده ده‌كه‌ن.
سه‌روه‌ر عه‌لى، به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى سێ‌و ئه‌مساڵ زۆر گرانه به‌راورد به ساڵانى رابردوو، كیلۆى له نێوان دوو بۆ سێ هه‌زار دیناره".
وتیشى "سێوى زه‌رد به 1500 دیناره له عه‌لوه، سێوه‌ى سه‌وز به 2500 دیناره، ئه‌و گرانبوونه‌ش په‌یوه‌ندیی به ناوخۆى هه‌رێم نییه، هۆكاره‌كه وڵاتى هه‌نارده‌كراوه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "سێوه زه‌رده‌كه له‌ئێرانه‌وه هاورده‌ى هه‌رێم ده‌كرێت و ئێرانیش بۆ روسیاى ده‌نێرێت، سێوه سه‌وزه‌كه‌ش له توركیاوه هاورده‌ى هه‌رێم ده‌كرێت".
ع
بیروڕا


