گێتی
پزیشكیان: گهورهترین كێشهمان بۆ دروستبووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سەرۆک کۆماری ئێران رایگهیاند، دۆخی ئاو لە وڵاتدا یەکێکە لە پرسە گرنگ و سترایژییهكان و ئەگەر نهتوانین ئیدارەی بدهین، رووبهڕووى کێشەی جددی دەبینەوە و چیتر چارەسەر نابێت.
مەسعود پزيشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران له كۆبوونهوهى پهرلهمانى وڵاتهكهى وتى "دۆخی ئاو لە ئێستای وڵاتدا یەکێکە لە پرسە گرنگ و ستراتیژییهكان و ئەگەر نهتوانین ئیدارەی بدهین، رووبهڕووى كێشهى گهوره دهبینهوه و چارەسەر نابێت".
ئهوهشى خستهڕوو "مامۆستایان، کارناسان و لێهاتووان کۆبوونەتەوە و خەریکی لێکدانەوەی ئەم پرسەن لە گۆشەنیگای کشتوکاڵی، ئاودان، کۆمەڵناسی، ئابووری و بەڕیوەبردن، ئێمە وەک دەوڵەت چاومان لە دۆزینەوەی ڕێکارێک لە لایەن ئەوانەوەیە بۆ ئەوەی بتوانین رێگەچارەیەک بۆ ئەو گرفتە بدۆزینەوە".
ئهوهشى خستهڕوو "بە گوێرەی توێژینەوە نێودەوڵەتییەکان و ڕاپۆرتی مامۆستایان، رەوتی وڵات لە بابەتی ئاوەوە، قەیراناوییە و بەگشتیی هەموو پارێزگاکانی تێوەگلاندووە و ئەم کێشەیە تەنیا بە دابەشکاریی ئاو چارەسەر نابێت، بەڵکو بە هۆی گەشەی نازانستیی و ناکارناسانە، کێشەکە، ئابووری، جۆری کشتوکاڵ، شێوەی ئاودان، بارگاویکردن و ئیدارەی، تێکرایان کێشەیان هەیە".
ع
بیروڕا


