کوردستانی

كه‌شناسى راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌شناسى راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مشه‌و له‌ چه‌ندین ناوچه‌ى هه‌رێم باران ده‌بارێت.

ئەم شەو نمە بارانی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت بەتایبەت لە دوای نیوە شەو هەتا سبەی بەیانی لەم ناوچانەی خوارەوە:-
سەنتەری شاری هەولێر بارانی پێشبینیکراو (1-2)ملم
بەشێک لە ناوچەکانی دەشتی هەولێر تا سنوری کۆیە (3-5)ملم
سلێمانی  بارانی پێشبینیکراو (2-3) ملم
هەڵەبجە بارانی پێشبینیکراو (3-5)ملم
کەلار بارانی پێشبینیکراو (4-7) ملم
کفری بارانی پێشبینیکراو (4-9) ملم
کەرکوک بارانی پێشبینیکراو (2-4)ملم
لە گەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە بەشێک لە ناوچەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچە شاخاوییە سنوریە بەرزەکان لە رۆژهەڵات و باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم پاشان کەش ئاسایی دەبێتەوە لەکاتەکانی سبەی نیوەڕۆی چوارشەممە.

تێبینی: بەفری ناوچە شاخاوییە سنورییە بەرزەکان زیاتر دەبێت.

ع

Qaiwan
Qaiwan