گێتی

ژمارەیان 720 هەزار منداڵە.. زانیاریی مەترسیدار لەبارەی كاركردنی منداڵانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیان 720 هەزار منداڵە.. زانیاریی مەترسیدار لەبارەی كاركردنی منداڵانەوە
مەودا میدیا-

پەرلەمانتارێكی ئی پارتیی ئۆپۆزیسیۆن هۆشداری توند دەخاتەڕوو لەبارەی كاركردنی منداڵانی وڵاتەكەیەوە و دەڵێت رۆژ لەدوای رۆژ لە بەرزبوونەوەدایە.

لەكاتی گفتوگۆكردن لەسەر بودجەی تایبەتی ساڵی 2022ی وەزارەتی خێزان و خزمەتگوزارییە كۆمەڵایەتییەكانی توركیا، ئارهان ئوستا، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی ئی پارتی لە پەرلەمانی توركیا وتی "ئێستا 720 هەزار منداڵ لە توركی كرێكارن، 250 هەزار منداڵیان توانای ئەوەیان نییە بخوێنن و فێربن".

بەپێی قسەی ئەو پەرلەمانتارەی ئی پارتی "زۆرینەی ئەو منداڵانەی كاردەكەن نێرینەن بەشێوەیەك رێژەیان دەگاتە 70.6% لەكاتێكدا رێژەی منداڵانی كچی كاركەر 29.4%ە"، ئاماژەی بەوەشكردووە "250 هەزار لەو منداڵانە بەهۆی كاركردنیانە ناتوانن بخوێنن".

بەهۆی نەبوونی كارەوە، رێژەی هەژاری بەرزبووەتەوە و ئەوەش راستەوخۆ كاریگەری لەسەر منداڵان و گەنجان دروستكردووە، بەپێی ئاماری سەنتەری سەرژمێری توركیا هاتووە "7.4 ملیۆن منداڵ لەژێر هێڵی هەژارییەوەن لە توركیا، ئەوەش دەكاتە یەك لەسەر سێی منداڵانی ئەو وڵاتە".

خ.غ
Qaiwan
Qaiwan