عیراقی

"دۆخی شنگال ئارامە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"دۆخی شنگال ئارامە"
مەودا میدیا-

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عیراق رایگه‌یاند، هەندێک لایەن هەوڵیانداوە رێگە سەرەکییەکان لە شنگال بگرن، بەڵام ئێستا کۆتایی هاتووه‌ و دۆخی قه‌زاكه‌ ئارامه‌.

ئەمڕۆ سێشەممە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عیراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد "شاندێكی باڵای سه‌ربازی كه‌ پێكهاتبوو له‌، عەبدولئەمیر شەمەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، سوپاسالاری عیراق گەیشتنە شنگال و ئێستا سوپای عیراق و پۆلیسی فیدڕاڵی لەنێو قەزای شنگالن، شارەکە ئارامە و دیاردەی چەکداری تێدا نییە".

باسی لەوەشکردووە "سوپاسالاری عیراق له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا جەختیکردووه‌ته‌وه‌ لە بەرقەرارکردنی ئاسایش لە قەزای شنگال".

ئەوە لەکاتێکدایە یه‌كی ئه‌م مانگه‌ پێکدادان لەنێوان سوپاى عیراق و چەکدارانى یەکینەکانى بەرخۆدانى شنگال (یەبەشە) لە قەزاى شنگال روویدا، دوێنێش جارێكی دیكه‌ پێکدادانەکان سەریان هەڵدایەوە، سوپاى عیراق ده‌ڵێت "لە پێكدادانه‌كه‌ی دوێنێدا سه‌ربازێك كوژراوه‌ كه‌ خه‌ڵكی شنگاله‌".

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan