گێتی

تورکیا: لە 2019ەوە ھەزار و 67 ئەندامی پەکەکە کوژراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


 تورکیا: لە 2019ەوە ھەزار و 67 ئەندامی پەکەکە کوژراون
مەودا میدیا- 

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ساڵی 2019 ەوە تائێستا سوپای ئەو وڵاتە "هەزار و 67" ئەندامی پەکەکەییان "کوشتووە".

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایدەگەیەنێت، ئۆپەراسیۆنەکانیان تەنھا بۆ بە ئامانجکردنی ئەندامانی پەکەکەیە و رێز لە سەروەری و یەکڕیزی خاکی عیراق دەگرن، ھەموو رێوشوێنێکیشیان گرتووەتە بەر بۆ ئەوەی زیان بە مەدەنییەکان و ناوچە مێژویی و کلتورییەکان نەگات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە سەرەتای زنجیرە ئۆپەراسیۆنەکانمان لە خاکی ھەرێمی کوردستان، ھەزار و 67 ئەندامی پەکەکە کوژراون و چەندین مۆڵگە و پێگەشیان کراونەتە ئامانج".

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە "یەکەم ئۆپەراسیۆنی (چڕنوک) لە 27ی ئایاری ساڵی 2019 دەستپێکرد، دوایین ئۆپەراسیۆنیش لە 17ی نیسانی ئەمساڵەوە دەستیپێکرد".

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan