عیراقی

سەدر: نه‌ رۆژهه‌ڵاتی و نه‌ رۆژئاوایی

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەدر: نه‌ رۆژهه‌ڵاتی و نه‌ رۆژئاوایی
مەودا میدیا-

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لە پەیامێکی نوێدا دەڵێت "نه‌ رۆژهه‌ڵاتین و نه‌ رۆژئاوایی، له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازیش به‌رده‌وام ده‌بین".

ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئەیلولی 2022، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەرد لە پەیامێکی نوێدا کە لە تویتەر بڵاویکردەوە رایگەیاند "نە رۆژهەڵاتین نە رۆژئاوایی و بەردەوام دەبین لە چاکسازی".

ئەوە لەکاتێکدایە عیراق بە دۆخێکی سەختی ململانێی سیاسیدا تێدەپەڕێت و ناکۆکی لایەنەکان زۆرجار پێکدادانی چەکداری لێدەکەوێتەوە، هۆکارەکەشی ئەوەیە نزیکەی 11 مانگە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق ئەنجامدراوە، بەڵام تائێستا نەتوانراوە حکومەت پێکبهێندرێت.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە