عیراقی

لەدوای وازهێنانی موقتەدا سەدر گەڕایەوە ناو پرۆسەی سیاسی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەدوای وازهێنانی موقتەدا سەدر گەڕایەوە ناو پرۆسەی سیاسی
مەودا میدیا - ژیار ئازاد

ئەندامێکی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، موقتەدا سەدر داواکەی مەسعود بارزانی و محەمەد حەلبوسی قبوڵکردووە و هەفتەی داهاتوو کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی ئەیلولی 2022، مەحما خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی پارتی بە مەودا میدیای راگەیاند "موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داواکەی مەسعود بارزانی و محەمەد حەلبوسی قبوڵکردووە و هەفتەی داهاتوو سەردانی دەکەن بۆ حەنانە و هادی عامریش بەشداردەبێت لە کۆبوونەوەکەدا".

ئاماژەی بەوەشکرد "کۆبوونەوەکە لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەخت و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عیراق و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سیاسییە دەبێت، هەرچەندە سەدر وازهێنانی خۆی لە پرۆسەی سیاسی راگەیاندبوو، بەڵام بەبێ سەدر و رەوتەکەی عیراق لەم دۆخە دەرناچێت".

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لە چەند مانگی رابردوودا موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بەفەرمی وازهێنانی خۆی لە پرۆسەی سیاسی عیراق راگەیاند.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە