عیراقی

مانگێک مۆڵەت دەدرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مانگێک مۆڵەت دەدرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت
مەودا میدیا-

 سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكی رایدەگەیەنێت له‌ دوای یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن هێزه‌ كوردییه‌كان و هه‌ڵبژاردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مان یه‌ك مانگ مۆڵه‌ت له‌به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیرانه‌.

حه‌یده‌ر مولا، سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكی رایگەیاند "له‌ دوای یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن هێزه‌ كوردییه‌كان و هه‌ڵبژاردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مان یه‌ك مانگ مۆڵه‌ت له‌به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی كابینه‌کە وزارییەکەی محەمەد شیاع سودانی به‌ په‌رله‌مانی عیراق و ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كراوه‌".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێستا هێزه‌ كوردییه‌كان له‌ گفتوگۆدان بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كاندیدی پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌نێوان خۆیانداو نزیك بوونه‌وه‌ش له‌نێوانیان هه‌یه‌".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە