ئابووری

نرخى نه‌وت دابه‌زى بۆ خوار 80 دۆلار

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى نه‌وت دابه‌زى بۆ خوار 80 دۆلار

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 9ى حوزه‌یرانى 2024، نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس لە بازاڕەكانی جیهاندا بۆ هەر بەرمیلێك بەم شێوەیەیە:
 
- نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە  79 دۆلار و 62 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
 
- نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 75 دۆلار و 53  سه‌نت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

به‌مه‌ش نرخى نه‌وت بەراورد بە دوێنێ شەممە به‌ جێگیرى ماوه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رۆژى 2ى ئه‌م مانگه‌، بڕیاریدا رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تا کۆتایی ئەمساڵ درێژ بکاتەوە.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan