عیراقی
250 خێزانی عیراقی لە کەمپی هۆل گەڕێندراونەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
روانگەی سوری مافهكانى مرۆڤ بڵاویكردهوه، لە مانگی رابردوو 292 خێزانی عیراقی و سوری کەمپی هۆلیان بەجێهێشتووە، بەمەش کۆی گشتیی ئەو عیراقیانەی کە لەکەمپەکە رۆیشتوون گەیشتووەتە نزیکەی 840 کەس بوون.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردووەتەوە "ئیدارەی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە لە جێبەجێکردنی بەرنامەی گەڕانەوەی خۆبەخشانە بۆ ئاوارەکان و ئاوارەکانی نیشتەجێی کەمپەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەزگا نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان".
ههروهها "لە پاڵ رادەستکردنی وەجبەی نوێی خێزانی چەکدارانی داعش بە وڵاتان، رەچەڵەکیان جێبەجێ دەکرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و باشترکردنی بارودۆخی مرۆیی لە کەمپەکاندا".
رۆژی 27ـی تشرینی یەکەم، ئیدارەی کەمپی هۆل کە دەکەوێتە باشوری پارێزگای حەسەکە، وەجبەیەکی نوێی ئاوارە عیراقییەکانی ئازادکرد کە ئارەزووی گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکەیان کرد كه ژمارهیان 249 خێزان بوون.
ع
بیروڕا


