گێتی
"ئێران ده‌یزانى هێرشده‌كرێته سه‌ر بنكه ئه‌تۆمییه‌كانى"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سەرۆکی رێکخراوی کەمکردنەوەی قەیران لە ئێران رایگه‌یاند، ئێران ده‌یزانى هێرشده‌كرێته سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانى.
غوڵامڕەزا جەلالی، سەرۆکی رێکخراوی کەمکردنەوەی قەیران لە ئێران رایگه‌یاند "له شه‌ڕى 12ه رۆژه‌ى ئێران و ئیسرائیل، ئێران ده‌یزانى كه هێرشده‌كرێته سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانى، بۆیه ده‌ستبه‌جێ پلانى ئۆپه‌راسیۆنى به‌ڵێنى راستى 2 داڕێژرا".
وتیشی "تەرکیزی ئەم پلانە لە سەر راهێنانی ئامانجداری خەڵکی و دیاریکردنی ئەرکی بەرپرسان بوو، بەرپرسان بە هۆی نیگەرانیی لە وروژانی ترس لای خەڵکی پێشیان بە میدیاییبوونی ئەو پلانە گرت و تەنیا مانۆڕێکی سنوورداریان بەڕێوەبرد".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "پاش هێرشی ئەمه‌ریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان، بە ئەنجامدانی پێوانەی رادیۆ ئەکتیڤ و لێکدانەوەی مەیدانی، دەرکەوت کە پیسایی ناڤۆکی به‌دى نەهاتووە و دۆخەکە بە تەواویی لە ژێر کۆنتڕۆڵ‌دا بوو".
ع
بیروڕا


