ئابووری

عه‌لى حه‌مه‌ساڵح: حكومه‌تى هه‌رێم راست ناكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عه‌لى حه‌مه‌ساڵح: حكومه‌تى هه‌رێم راست ناكات

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دادگاى فیدراڵیی نه‌یوتووه‌ هه‌ژمارى من یاساییه‌.

عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ "بەهیچ شێوەیەک دادگای فیدڕاڵی نەیوتوە هەژماری من هاوتای بڕیاری دادگای فیدڕاڵییه‌".

وتیشى "ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم راستده‌كات وایه‌ با نوسراوه‌كه‌ بڵاوبكه‌نه‌وه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "بڕیاری دادگا له‌و باره‌وه‌ ڕونە(ته‌وتین) لە رێگای بانکی  حکومیی ده‌كرێت، دادگاى فیدراڵیی 66 بانك رێگه‌ پێدراون، هەموو بانکێک  هەر دەبێت بانکی ناوەندی مۆڵەتی بدات، خۆ کەس لەخۆیەوە بانک دانێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan