کوردستانی

منداڵێكى كۆڵبه‌ر به‌ سه‌ختى برینداركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


منداڵێكى كۆڵبه‌ر به‌ سه‌ختى برینداركرا

مه‌ودا میدیا-

منداڵێکی کۆڵبەر بە ناوی محەمەد ئالی، تەمەن 15ساڵ و خەڵکی گوندی دۆڵەتووى سەر بە شارى سەردەشتى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان به‌ته‌قه‌ى سوپاى پاسداران به‌ سه‌ختى برینداركرا.

رێكخراوى مافى مرۆڤى هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه‌ "سوپاى پاسداران به‌بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "ئەو منداڵە کۆڵبەرە لە پشتەوە پێکراوە و فیشەک بەر جەرگی کەتووە لە سکییەوە ده‌رچووه‌".

ناوبراو بەهۆی سەختی برینەکانییەوە رەوانەی نه‌خۆشخانه‌یه‌كى ورمێ کراوە.

ع
Qaiwan
Qaiwan