کوردستانی

فێنكترین و گه‌رمترین دوو ناوچه‌ى كوردستان دیاریكراوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


فێنكترین و گه‌رمترین دوو ناوچه‌ى كوردستان دیاریكراوه‌

مه‌ودا میدیا-

کەشناسیی هه‌رێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە و جیاوازى نێوان پله‌ى گه‌رماى حاجى ئۆمه‌ران و گه‌رمیان 14 پله‌یه‌ كه‌ فێنكترین و گه‌رمترین دوو ناوچه‌ى كوردستانن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمى كوردستان رایگه‌یاندووه‌ "ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت. پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

راشیگه‌یاندووه‌ "سبەی چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت. پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 44  

سلێمانی : 42
  
دهۆک : 42 

کەرکوک : 44

هەڵەبجە : 43 

زاخۆ :43 
  
سۆران : 43

حاجی ئۆمەران : 31

گەرمیان : 45

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan