ئابووری

ئاڵتوون له‌ بۆرسه‌ى جيهانيى به‌رزبووه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاڵتوون له‌ بۆرسه‌ى جيهانيى به‌رزبووه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

له‌ بۆرسه‌ى جیهانیی، نرخى ئۆنسه‌ى ئاڵتوون به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد دواى ئه‌وه‌ى له‌ دوو هه‌فته‌ى رابردوو به‌ ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ ئاڵتوون له‌ بۆرسه‌ى جیهانیی بۆ 2470 دۆلار به‌رزبووه‌.

ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌ هه‌فته‌ى رابردوو بۆ 2390 دۆلار دابه‌زینى تۆماركرد.

باقى تاهیر، زێڕینگه‌ر له‌ سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى ئاڵتوون له‌ بۆرسه‌ راسته‌وخۆ كاریگه‌رى له‌سه‌ر نرخى زێڕ به‌شێوه‌ى مسقاڵ ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌ویش گران ده‌بێت.

ع
Qaiwan
Qaiwan