ئابووری

نرخى هه‌ر كیلۆواتێك كاره‌با بۆ ئه‌م مانگه‌ دیاریكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى هه‌ر كیلۆواتێك كاره‌با بۆ ئه‌م مانگه‌ دیاریكرا

مەودا ميديا-

کارەبای سلێمانی، نرخی ئه‌مپێرێك کارەبای موەلیدەی سیتییەکانی بۆ ئه‌م مانگه‌ دیاریکرد و رایده‌گه‌یه‌نێت "نرخى هه‌ر كیلۆواتێك كاره‌با بریتییە لە 255 دینار".

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی ئاب ( 8 ) دیاریکرد، کە بریتییە لە (255) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک".

راشیگه‌یاندووه‌ "بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ مانگی ئاب بریتییە لە (255) دینار، لە کاتێکدا مانگى تەممووز نرخى کیلۆواتێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان (258) دینار بوو".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه‌ "پێویستیشە سەرجەم ستییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan