کوردستانی
كه‌مئه‌ندامان خه‌ریكه هێنده‌ى تر تێكده‌چن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
مووچه‌یه‌كى 100 هه‌زار به كه‌مئه‌ندامان ره‌وان نابینن و به‌هۆى ئه‌و دۆخه‌ى بۆیان دروستكراوه، خه‌ریكه هێنده‌ى تر تێكده‌چن.
سه‌نگه‌ر عوسمان، جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى كه‌مئه‌ندامانى كوردستان لقى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌ته‌واوى كه‌مئه‌ندامان خه‌ریكه تێكده‌چن، ئاخر ماناى نییه 70 رۆژه مووچه نه‌دراوه، پاره‌كه‌ش چه‌نده؟ 100 هه‌زار دینار".
وتیشى "ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم به‌رانبه‌ر كه‌مئه‌ندامان ده‌یكات دوژمن و نه‌یار و دیكتاتۆریش نایكات و شه‌رم له كه‌مئه‌ندامان ده‌كه‌نه‌وه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "كه‌مئه‌ندامان ژیان نه‌ماوه و ئاوات به مه‌رگى خۆیان ده‌خوازنن، حكومه‌تى كوردى هه‌موو هێمایه‌كى مرۆڤایه‌تى له‌ده‌ستداوه".
بیروڕا



