کوردستانی
ئه‌و پاڵاوگانه‌ى پارێزگارى هه‌ولێر دایخستن، ده‌ستیان به‌كاركردن كردووه‌ته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌ره‌ڕاى بڕیاردانى پارێزگارى هه‌ولێر بۆ داخستنى پاڵاوگه نایاساییه‌كانى سنووره‌كه له به‌ر پیسبوونى ژینگه و هه‌واى شاره‌كه، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌و پاڵاوگانه ده‌ستیان كردووه‌ته‌وه به‌كار و وتەبێژی دەستەی پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ی هەرێمی کوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت "رێگەچارەی پێویست بۆ هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە نەگیراونەتەبەر".
عەبدولڕەزاق خەیلانی، راشیگه‌یاندووه "ژینگە و هەوای هەولێر، پیسە و هۆكاره‌كه‌شى زۆرى پاڵاوگە و کارگەی نایاسایی، موەلیدە و ئۆتۆمبێلن، كه رێگەچارەی پێویست بۆ هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە نەگیراونەتەبەر".
وتیشى "ئەو پاڵاوگانەی لە ماوه‌ى رابردوودا بڕیاردرا به داخستنیان، ئێستا دووبارە دەستیان بە کارکردن کردووەتەوە، بۆیە پێویسته بێ چاوپۆشی كردن له هیچ پاڵاوگەیەک، بڕیارێک دەربکرێت بۆ داخستنى یەکجاری هه‌موو پاڵاوگە نایاساییەکان".
ئه‌مه له كاتێكدایه، له ماوه‌ى رابردوودا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگره‌یه‌كى رۆژنامەوانییدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "دەبێت سه‌رجه‌م پاڵاوگانە نایاساییه‌كان دابخرێن، كه ژماره‌یان 138 پاڵاوگەی لە هەولێر".
پ ح ع

بیروڕا