کوردستانی

پلەکانی گەرما نزم ده‌بنه‌وه‌ و بەفر ده‌بارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەکانی گەرما نزم ده‌بنه‌وه‌ و بەفر ده‌بارێت
مه‌ودا میدیا-

کەشناسی عیراق سه‌باره‌ت به‌ پێشبینییه‌كانى كه‌ش و هه‌واى عیراق و هەرێم بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاشكرایكردووه‌ "پلەکانی گەرما نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن و شەپۆلێکی بەفر بارانیش هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە". 

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی عیراق رایگه‌یاندووه‌ "پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن". 

راشیگه‌یاندووه‌ "شەپۆلێکی سەرما ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق دەگرێتەوە و لەهەندێک ناوچەش ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەوردا دەبێت".

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "شەپۆلیکی بەفر و باران ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بەتایبەتیش سنووری دهۆک بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر لەکاتەکانی شەودا". 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 19
 
سلێمانی: 18
  
دهۆک: 18

کەرکوک: 20

هەڵەبجە: 18

زاخۆ: 19   

حاجی ئۆمەران: 7

سۆران: 15

گەرمیان: 23

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan