کوردستانی
ئه‌م جۆره به‌رهه‌مانه هاورده‌كردنى قه‌ده‌غه ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وته‌بێژى عه‌لوه‌ى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت "له ئێستادا هاوردەکردنى شێلم و چەوەندەر و چەند بەرهەمێکى تر قەدەغه كراوه و ئه‌وه‌ش به‌هۆى بوونى به‌رهه‌مى خۆماڵییه‌وه‌یه".
سه‌روه‌ر حاجى عه‌لى، وته‌بێژى عه‌لوه‌ى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له ئێستادا هه‌ر یه‌كه له به‌رهه‌مه‌كانى شێلم، چەوەندەر، قەڕنابیت، کەلەرم و کاهوو بڕیارى هاورده‌كردنى دراوه و به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به هاورده‌كردنیان نادرێت".
وتیشى "بڕیاره‌كه هه‌موو گه‌ڵاداره‌كان ده‌گرێته‌وه چونكه ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى خۆمان زۆره".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ئه‌گه‌ر رێگه‌ش به هاورده‌كردنى بدرێت، گومركى زۆرى له سه‌ره و قازانجى زۆر نابێت، بۆیه بازرگانه‌كان هه‌ر ئیسفاده‌ى لێ ناكه‌ن".
ئه‌مه له كاتێكدایه، ئەنجومەنى وەزاریی عیراق بۆ ئابووری لەسەر پێشنیازى وەزارەتى کشتوکاڵى عیراق بڕیاری داوه به هاورده‌كردنى ئه‌و به‌رهه‌مانه.
پ ح ع

بیروڕا