کوردستانی
ئه‌مه‌ریكاو توركیا دژى كوردى رۆژئاوا رێككه‌وتن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاویكردووه، ئەمه‌ریکا و تورکیا لەسەر چوونە دەرەوەی هێزە کوردییەکان لە شاری مه‌نبەج و رادەستکردنەوەی بە گروپه چه‌كداره‌كانى سەر بە تورکیا رێککەوتن.
به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه "بە گوێرەی دوایین راپۆرتەکان شاری مه‌نبەج لە باکووری رۆژئاوای سووریا، دوای پێکدادانی توند لە نێوان هێزە کوردییەکان و گروپه‌كانى سەر بە تورکیا لە کۆنترۆڵی کوردەکان دەرهاتووە".
باس له‌وه‌شكراوه "ئەمه‌ریکا و تورکیا لەسەر کشانەوەی ئەمنی هێزە کوردییەکان لە شاری مه‌نبەج و ڕادەستکردنی بە گروپه‌كانى سەر بە تورکیا رێککەوتوون، سەرچاوە ئەمنییه‌کانی تورکیا بە ئاژانسه‌كه‌یان وتووە شاری مه‌نبەج ئێستا لە کۆنترۆڵی تەواوی گروپه‌كانى سەر بە تورکیایە".
عەبدولڕەحمان مستەفا، بەرپرسانی باڵای گواستنەوەی دەسەڵات لە سووریا کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن وتى "دەبێت بست بە بستی خاکی سووریا لە کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکان بێتە دەرەوە".
ع
بیروڕا



