کوردستانی
کارەکانی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەکوێ گەیشتووە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بە مەبەستی زانینی ئاستی كاركردن و بەرەوپێشچوون لە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی ناسراو بە شاڕێی بابان، سەرۆكایهتیی شارەوانیی سلێمانی زانیاریی بڵاوکردەوە.
لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی، پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەسەركردەوە و كۆبوونەوەیەكی گرنگی لەگەڵ یاریدەدەری سەرۆكی شارەوانی و سەرپەرشتیاری شەقامی 100 مەتری و لێپرسراوی بەشەكانی پڕۆژەكان نەخشەسازی و دیزاین، ئەندازیارانی پڕۆژەكە و بەڕێوەبەری كارگێڕیی كۆمپانیای جێبەجێكار ئەنجامدا.
لە كۆبوونەوەكەدا دوایین قۆناغەكانی بەرەوپێشچوونی پڕۆژەكە تاوتوێكرا، دواتر بەدواداچوون بۆ گرفتەكان كرا و سەرنج و پێشنیارەكان بەئاڕاستەی باشتر بەڕێوەچوونی كارەكان و خێراكردن لە جێبەجێكردنی تەواوی بڕگەكانی پڕۆژەكەخرانەڕوو.
شەقامی 100 مەتریی سلێمانی، بەیەكێك لە ستراتیژیترین پڕۆژەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی دادەنرێت لەبواری ڕێگاوباندا، بە تەواوبوونیشی خزمەتێكی بەرچاو بە شۆفێران دەكات و ئاستەنگی هاتوچۆ لە سەنتەری شاری سلێمانی كەمدەكاتەوە.
ع
بیروڕا



