کوردستانی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تيى گشتیی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ئاسایش ده‌ستگیركردنى داعشێكى راگه‌یاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تيى گشتیی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ئاسایش ده‌ستگیركردنى داعشێكى راگه‌یاند

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تيى گشتیی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ئاسایش ده‌ستگیركردنى داعشێكى راگه‌یاند و باس له‌وه‌ش ده‌كات "له‌ سنورى بازیان له‌ سلێمانى ده‌ستگیركراوه‌ و دواى ئه‌وه‌ى پێشتر وازى هێناوه‌، جارێكى تر به‌یعه‌تى به‌ داعش داوه‌ته‌وه‌".

ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌:
بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش,
 دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی شانەی راگەیاندنی داعش ڕادەگەیەنێت.

لەشەوی ٢٠٢٤/١١/٢٢ لەئۆپراسیۆنێکدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری، بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون و دەستنیشانکردنی ناسنامە و شوێنی توانرا تیرۆریستێکی شانەی راگەیاندنی داعش لەسنوری پارێزگای سلێمانی دەستگیربکەن.

لەگەڵ سەرهەڵدانی گرووپی تیرۆریستی داعش لەعێراق (غازی سعود محمد مدفع) پەیوەندی بە داعشەوە کردووە و چەند خولێکی شەرعی و سەربازی بینیوە و دواتر وەک چەکداری ئەو گرووپە تیرۆریستییە لەیەکێک لەبازگەکانی داعش بووە، دوای لەناوچوونی داعش لەعێراق ڕووی لە ووڵاتی سوریا کردووە و لە ساڵی ٢٠١٧گەڕاوەتەوە ووڵاتی عێراق و لەهەرێمی کوردستان لەناوچەی شوان نیشتەجێ بووە و شوانی کردووە و پاشان بەمەبەستی کارکردن چووەتە قەزای بازیان، جارێکی تر وەک ئەندامی شانەی راگەیاندن بەیعەت بەداعش دەدات و بەمەبەستی دروستکردنی دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتیان چەند گرتە ڤیدیۆییەکی بارەگا سەربازییەکانی حکومەتی عێراق و قەزای چەمچەماڵی تۆمارکردووە بەناوی وویلایەتی سلێمانی و کەرکوک ناوی بردوون و لەتۆڕە کۆمەڵاتییەکان بڵاوکردووەتەوە، دوای لێکۆڵێنەوە و بەدواداچوونی تیمە تەکنیکی و سەربازییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دەستگیرکرا.

لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی (٢)ی تیرۆر راگیراوە و رووبەرووی یاسا کراوەتەوە.

ع

Qaiwan
Qaiwan