کوردستانی
سه‌رما وشكه و بارانى به‌خوڕ ده‌ستپێده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌واى رایده‌گه‌یه‌نێت، له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌وه شه‌پۆلێكى باران بارین هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و له 16ى مانگیشه‌وه هه‌وارى سارد و ره‌شه‌باش ده‌بێت.
پشتیوان ئیبراهیم، شاره‌زاى كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "شەپۆلێکی باران بارین و بەفر و سەرما لە شەوی پێنجشەممەى ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌ڵده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كه‌مان و دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت".
وتیشى "سەرەتا لە سنورەکانی پاڕێزگای دهۆک دەستپێدەکات و پاشان بەپێی کات دەگاتە ناوچەکانی دیکەی هەرێم و بارانەکە مامناوەندە و بە شێوازی پچر پچڕ و هەندێ کات بارانی بەخوڕ دەبێت و رێژەی بارانەکە بەپێی ناوچەکان جیاوازە".
باسى له‌وه‌شكرد "هەروەها بەهۆی دابەزینی بارستە هەوایکی ساردی جەمسەری بۆ سەرناوچەکانمان له 16ى ئه‌م مانگه بەدواوە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبێتەوە هەروەها بەفر ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش خێرایی با بۆ 20 تا 35 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێك زیاد ده‌كات".
ع
بیروڕا



