کوردستانی
حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی بڵاو نەکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 2024/12/11, ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبووەوە و دۆخی سووریا و پرسی مووچەی تاوتوێکرد بەبێ بڵاوکردنەوەی لیستی مووچە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
رایگەیاند "هەرێمی کوردستان، خۆی بە دوور دەگرێت لە هەر کێشە و ململانێیەکی هەرێمی و نێودەوڵەتیی و وەک هەمیشەش بە فاکتەری ئارامیی و سەقامگیری لە ناوچەکە دەمێنێتەوە و خوازیاری باشترین پەیوەندییە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە سەر بنەمای رێز لە یەکترگرتن و بەرژەوەندیی هاوبەش".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "حکومەتی هەرێم، ئەرک و پابەندییەکانی خۆی بە تەواوی و بە باشترین شێوە، جێبەجێ کردووە و لە هەوڵەکانیشی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵ بەردەوامە بۆ دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان".
ئەوەشی خستەڕوو "چاوەڕوانین حکومەتی فیدراڵ ، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، تەواوی شایستەی دارایی مانگەکانی 10 و 11 و 12 بنێرێت، تا لە نزیکترین دەرفەتدا، مووچە دابەش بکرێت".
وتیشی "دەستخۆشی لە هەموو هەوڵێک دەکات لە سەر ئاستی فیدراڵی و هەرێمی، بۆ چارەسەرکردنی بابەتی مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان".
ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی 69 رۆژە مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 10ی رابردوویان وەرنەگرتووە و چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 11 و 12ش نادیارە، سەرباری ئەوەش بەغدا 763 میلیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10 رەوانەکردووە و ئەمڕۆش 430 ملیار دیناری تری وەک تەواوکاریی مووچە نارد، بەڵام حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە هێشتا کورتهێنانیان هەیە و ناتوانن مووچە دابەش بکەن.
ب ح

بیروڕا