کوردستانی
ئەمساڵ دەستبەسەر سێ تۆن ماددەی هۆشبەردا گیراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئاسایشی سلێمانی دەستی بەسەر زیاتر لە سێ تۆن ماددەی هۆشبەردا گرتووەو بەراورد بە ساڵی رابردووە بڕەکەی کەمیکردووە.
ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند "ئەمساڵ هەزار و 19 کەس دەستگیركراون كە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 64 ساڵدایە و لەناو دەستگیرکراوەکاندا كچ و ژن بوونی هەیە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەسەر كەیسی كارگەی ماددە هۆشبەرەكەی گەرمیان، پێنج كەس دەستگیركراون، كە لە عەرەب و خەڵكی سوریا پێکهاتوون".
ئەوەشی خستەڕوو "بەراورد بە ساڵی 2023، هاوردە كردن و دەستبەسەردا گرتنی ماددەی هۆشبەری كەمیكردووە".
ئەمە لە کاتێکدایە، ساڵی رابردوو، ئاسایشی سلێمانی، ئاشکرای کرد کە دەستی بەسەر بڕی سێ تۆن و 24 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆردا گرتووە.
ب ح

بیروڕا