کوردستانی
رووداێکی هاتوچۆ 10 قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سامان عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بە مەودا میدیای رایگەیاند "لە رووداوێکی هاتوچۆدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا کرۆلا خۆی کێشاوە بە تاوەرێکی کارەبادا لەنزیک گوندی بەردەسوری کۆن و 10 کەس برینداربوون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "برینی بەشێک لە بریندارەکان سەخت بووە و بەمەبەستی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون".
هەر سەبارەت بە رووداوەکە، رزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بە مەودا میدیای رایگەیاند "بەهۆی سەختی برینەکەیان دوو منداڵ لە رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بە مەبەستی چارەسەری زیاتر دوو منداڵی تری خێزانەکە بەهۆی سەختی برینەکەیان رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون".
ب ح

بیروڕا