کوردستانی
بەیەک مووچە بایکۆت ناشکێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لەبارەی دواکەوتنی مووچەی مانگی (10) و نادیاری چارەنووسی مووچەی مانگەکانی (11) و (12)ی ئەمساڵ پەیامێکی بڵاوکردەوە.
رایانگەیاندووە "ئەمڕۆ پاش زیاتر لە (70 ) رۆژ لە دەستبەسەرداگرتنی مووچەکانمان، دەسەڵاتی خۆسەپێنی تاڵانکار، هێشتا خۆی لە راگەیاندنی لیستی مووچەی مانگی (10) دەدزێتەوە و باکی بە چاوەڕوانیی و برسێتی و قەرزاریی مووچەخۆران و بێبازاڕیی نییە، لە کاتێکدا دەبوو ئامادەکاریی بۆ پێدانی مووچەی مانگی (12) بکات".
ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە "پێویستە دەستبەجێ دەسەڵات دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی (10 و 11) بکات و واز لە سیناریۆکانی دەستی دەستی و درۆ و چەواشەکاریی بهێنێت، ئەم کارتانە سووتاون و (تەوتین و پلەبەرزکردنەوە)یان لەبیرناچێتەوە".
ئەوەشیان خستووەتەڕوو "بۆ ئەوەی ئەزموونی تاڵانکردنی (3) مووچەی ساڵی رابردوو دووبارە نەبێتەوە، ناڕەزایەتیی و چالاکییەکانیان فراوانتر دەکەن و پاڵپشتیی بایکۆتی خۆڕسکانەی چین و توێژە جیاوازەکان دەکەن".
باسیان لەوەشکردووە "لە رۆژانی داهاتوودا فشاری نوێ و کاریگەر و سەرتاسەریی، لە بەغدا و هەولێرەوە دەستپێدەکەن و بە کەمتر لە وەرگرتنی مووچەی ئەم سێ مانگە و تەوتینکردنی مووچەکانیان لە ڕێی بانکە فیدراڵییەکانەوە، رازی نابن".
ب ح

بیروڕا