ئابووری
مه‌سرور بارزانى به‌ئاشكرا خه‌ڵك برسیی ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له‌كاتێكدا دواى زیاتر له 70 رۆژ هاوڵاتییان و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان چاویان له‌وه‌بوو دوێنێ و ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم خشته‌ى مووچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بڵاوبكاته‌وه، به‌ڵام مه‌سرور بارزانى رێگه‌ى به‌وه نه‌دا.
مه‌سرور بارزانى به ئاشكرا به خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌رانى وت برسییتان ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ش ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌كاریده‌هێنێت به‌رانبه‌ر به هاوڵاتییانى.
حكومه‌تى عیراق زیاتر له یه‌ك تریلیۆن دینارى بۆ مووچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌ران ناردووه، به‌ڵام مه‌سرور بارزانى وتویه‌تى تا هه‌رسێ مووچه‌ى كۆتایی ئه‌مساڵ نه‌نێردرێت مووچه‌ى مانگى 10 دابه‌ش ناكه‌ین.
به‌رپرسێكى حكومه‌تى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌یكات برسیكردنى خه‌ڵكه، خۆیان تێرن و ئاگایان له دۆخى خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌ران نییه".
وتیشى "مه‌سرور ده‌یه‌وێت به‌و شێوه فشار له لایه‌نه‌كان بكات بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى زووه كابینه‌ى نوێ پێكبێت، واته له‌به‌رانبه‌ر پێكهێنانى حكومه‌ت قوت و مووچه‌ى خه‌ڵكى به بارمته گرتووه".
بیروڕا



