کوردستانی

سوریا رووبەڕووی شەڕی ناوخۆ دەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوریا رووبەڕووی شەڕی ناوخۆ دەبێتەوە
مەودا میدیا-

محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان هەڵوێستی خۆی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و دواکەوتنی مووچە و کۆڕانکارییەکانی سوریا خستەڕوو.

رایگەیاند "ئەوانەی ئێستا لە سوریا دەسەڵاتییان وەرگرتووە، پێشتر رێکخراوی ئەلقاعیدە بوون، دواتر بوونە داعش و ئێستاش ناوەکەی خۆیان گۆڕیوە بۆ تەحریر شام".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "گەیشتنی ئەو هێزە تووندڕەوانە بە دەسەڵات و گۆڕانکارییەکانی سوریا، کاریگەرییان لەسەر دۆخی عیراق دەبێت، وە جارێک گۆڕانکارییەکان لە سوریا بەردەوامە".

ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە هەموو لایەنەکانی باشوور پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان بکەن، چونکە دۆخی سوریا بەرەو شەڕی ناوخۆ و بەپێی پێشبینییەکان رەنگە سوریا بۆ سێ پارچە دابەش ببێت".

باسی لەوەشکرد "داوا لە لایەنە دەکات پەلە بکەن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، چونکە خەڵكی کوردستان شایستەی ئەوە نییە بێ مووچە و ژیان بکرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan