کوردستانی
کەشناسێک: بەفر و باران دەبارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024/12/12، شـەپۆلێکی بەفر و بارانبارین هەرێمی کورستان دەگرێتەوەو لە رۆژانی دواتر وشکە سەرما روو لە ناوچەکە دەکات.
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین لە دەریای ناوەڕاستەوە روو لە عیراق و هەرێمی کوردستان دەکات و کاریگەریی ئەو شەپۆلە بۆ ماوەی 48 کاتژمێر لەسەر ناوچەکە دەمێنێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئاسمانیی هەرێم دەگۆڕێت بۆ هەور و لە کاتەکانی ئێوارە بۆ شەو، بەفر و بارانبارین بەبڕی جیاواز دەبارێت، لە هەندێک ناوچەی تر هەور و خۆر دەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو "رۆژانی 14 بۆ 15ی مانگ بارستە هەوایەکی وشک و ساردی جەمسەریی باکوور، روو لە بەشێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت ئێران، تورکیا، سوریا، عیراق و هەرێمی کوردستان دەکات، پاشان لە رۆژی 16ی مانگ ئەو کەشە سارد و وشکەی رووی لە ناوچەکە کردووە لاواز دەبێت".
وتیشی "پلەکانی گەرما شەوانە لە ناوچە سنووریی و شاخاوییەکان °0- بۆ°14- پلە ژێر سفر دادەبەزێت، پێشبینی دەکرێت لە ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ تورکیا °16- پلە ژێر سفر تۆمار بکرێت".
ب ح

بیروڕا