کوردستانی
ئاسایشی رۆژئاوا: هەوڵی نانەوەی ئاژاوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان سەبارەت بە رووداوەکەی شاری رەقە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
رایگەیاند "چەند ئاژاوەگێڕێک ئاهەنگی هەڵکردنی ئاڵای سەربەخۆیی سوریایان لە رەققە قۆستەوە و تەقەی هەڕەمەکییان لە خەڵک کرد".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "بەهۆی تەقەی هەڕەمەکی ئاژاوەگێڕەکانەوە چەند هاوڵاتیی و کارمەندی ئاسایش برینداربوون".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "هەوڵی هەندێک لایەن بۆ دروستکردنی ناکۆکی ئیدانە دەکەن و داوا لە خەڵک دەکەن نەکەونە داویی ئەوانەی داوای هێرشکردنە سەر هێزەکانیان دەکەن و هەوڵی تێکدانی ئاسایشی شاری رەققە دەدەن".
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ پێةجشەممە 2024/12/12، وەفدێکی باڵای تورکیا و قەتەر سەردانی شاری دیمەشقی پایتەختی سوریایان کرد و لەگەڵ سەرکردەی گرووپە چەکدارەکانیان لە سوریا کۆبوونەوە.
ب ح

بیروڕا